ئینسکلۆپیدیای رهها بۆ ئۆتۆمبێل و شۆفێران
بەخێربێن بۆ كارس کۆلۆسیۆم
كارس كۆڵۆسیۆم ناوەندێكی دیجیتاڵی گشتگیرە بۆ هەموو ئهو بابهتانهی کە پەیوەندییان بە جیهانی ئۆتۆمبێلەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە. ئێمە نەك تەنها بازاڕێکی ئۆنلاینین، بەڵكو سهكۆیهك بۆ بەکارهێنەران و بزنسكاران دابین دەکەین کە لە رێگەی خزمەتگوزارییە متمانەپێکراوەکانەوە بەیەکەوە دەیانبەستینەوە، لەوانە فرۆشتن و بهكرێدانی ئۆتۆمبێل، پارچەی یەدەگ، خزمەتگوزاریی میکانیکی ئۆتۆمبێل، بیمە و تەنانەت ئۆفیسی فێركردنی شۆفێری — هەموو ئەمانە لە یەک پلاتفۆرمدا جێ دەگرێتەوە.
بەهۆی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و شارەزایی ناوخۆییەوە، سەكۆكەمان زۆر بەئاسانی بەكاردەهێنرێت، چونكە زانیارییەكانی بە زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزییە. هەموو تایبەتمەندییەکانی پێگەكەمان گەرەنتیكراو و ئاسایشكراو و رێكخراوە — هەر لە لیستە پۆلێنکراوەکانەوە تا یەکخستنیان لەگەڵ خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا.
سەرەڕای ئەوەش، ئێمە ناوەڕۆکێكی میدیایی تایبەت پێشکەش دەکەین كە بەهایەكی راستەقینە دەبەخشێتە بەکارهێنەرانی. كارس کۆلۆسیۆم تەنها خزمەتگوزاریی نیە، بهڵكو جوڵانهوهیهكه کە متمانە و تەکنەلۆژیا و شەفافیەت لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل له ناوچەکەدا بەرەوپێش دەبات.