پارچەی یەدەگ
بازاڕی پارچەی یەدەگ
كارس کۆلۆسیۆم هەنگاوێكی بابەتییانەیە بۆ شێوازێكی نوێی پەیوەندیکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ پیشەسازی پارچەی یەدەگدا- گەورەترین و رێکخراوترین و متمانەپێکراوترین بازاڕی دیجیتاڵی دهخاته بهردهستان.
چی وادهكات وەک فرۆشیارێک بەشداریی لە كارس كۆڵۆسیۆمدا بکەیت؟
بەشداریکردن لە كارس کۆلۆسیۆم واتە چوونە ناو سیستەمێکی ژینگهیی دیجیتاڵی بەهێز کە بۆ گەشەپێدانی کارەکانت داڕێژراوە. هۆکارەکانی بەشداریکردن ئهمانهن:
- زۆرترین دهركهوتن: گەیشتن بە هەزاران بەکارهێنەری رۆژانە کە چالاکانە بەدوای پارچەی ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێن، چ لە ئاستی ناوخۆییدا بێت یان لە ئاستی ناوچەیی.
- دۆخی فرۆشیاری پشتڕاستکراو: بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران لە رێگەی پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەمانەوە- بۆ ئەوەی وەک فرۆشیارێکی جێی متمانه و یاسایی دەربکەویت.
- فلتەری گەڕانی زیرەک: پۆلێنكردن و لیستكردنی كاڵاكانت وەک، جۆری ئۆتۆمبێل، مۆدێل، ساڵ و شوێن، بۆ ئەوەی کڕیاران بە ئاسانی پارچەکانت بدۆزنەوە.
- کەناڵی فرۆشتنی دیجیتاڵی: لە ٢٤ کاتژمێری هەموو رۆژانی هەفتەدا كارەكەت كراوە دەبێت- بەبێ کرێ، وبێ سنووردارکردنی جوگرافی، یان تێچووی زیادەی ناپێویست.
- کارلێکی ڕاستەوخۆ و ههنووكهیی لەگەڵ کڕیاران لە کاتی ڕاستەقینەدا: پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران و ناردنی ئۆفەر و وەرگرتنی پرسیار لە رێگەی رووکارێکی دڵنیاكراو و پیشەییەوە.
كارس کۆلۆسیۆم تەنها بازاڕێکی ئۆنلاین نیە- بهڵكو رووکاری فرۆشگای دیجیتاڵی تۆیە بۆ سەردەمی مۆدێرن.
چی وادهكات سەكۆكەمان وەک کڕیارێک بەکاربهێنیت؟
گهڕان به دوای پارچهی گونجاو، نابێت بە شێوەیەك بێت كە لە نێوان فرۆشگاکاندا بگەڕێن و رووبهڕووی بهركهوتهی ساختەکارییهكان لە ڕێگەی لیستە هەڕەمەکییەکانەوە بن. لەگەڵ كارس کۆلۆسیۆم، کڕیاران ئەمانە بەدەست دەهێنن:
- سهكۆیهكی یەکگرتووی گشتگیر: گهیشتن بە سەدان فرۆشیاری متمانەپێکراوی پارچهی یهدهگ- هەموو ئهمانه لە یەک شوێندا.
- لیستە وردەکان: وەسفی وردی بەرهەمهكان، زانیاری گونجاو، وێنە، و نرخەکان.
- گەڕان بەپێی شوێن: دۆزینهوهی پارچە یهدهگهكانی نزیک لە ناوچەكەی خۆت یان پاكتاوكردنیان بەپێی ناوچەکان بۆ گەیاندن یان وەرگرتنی خێراتر.
- دڵنیایی و متمانه: دووركهوتنهوه لە ساختەکاری له رێگهی مامەڵەکردن لەگەڵ فرۆشیارە متمانەپێکراوەکان و هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە و بژارەی پەیوەندیی راستەوخۆ.
- هەموو جۆرە پارچەیەک: ئەسڵی (OEM)بێت یان نائهسڵی (aftermarket)، بههێزكراو (performance) بێت یان دەگمەن- سەكۆكەمان هەمووی دەگرێتەوە.
كارس کۆلۆسیۆم تەنها بازاڕی پارچەی یهدهگ ناگۆڕێت بۆ بازاڕێکی دیجیتاڵی- ئێمە لە جاران زیرەکتر و دڵنیاتر و بەهێزتری دەکەین. بهشداربه لەم شۆڕشی گۆڕانكارییەدا.