خزمەتگوزارییەکان

بازاڕی خزمەتگوزارییه‌كانی ئۆتۆمبێل

كارس کۆلۆسیۆم یەکەم و تاکە سه‌كۆیه‌ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە سەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبێل لە ژێر یەك سەقفی دیجیتاڵیدا کۆدەکاتەوە، به‌م‌ پێیه‌ش ئاسانکارییەکی بێهاوتا بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان و دەرفەتی گەشەسەندنی بێسنوور بۆ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ناوخۆیی دابین دەکات.

چی واده‌كات وه‌ك پێشکەشکارێكی خزمەتگوزاریی بەشداریمان بکەیت؟

كارس کۆلۆسیۆم ڕێگایەکی ڕاستەوخۆت بۆ گه‌یشتن به‌ ژماره‌یه‌كی زیاتر له کڕیاران و ده‌ركه‌وتنی زیاتر و بەڕێوەبردنی ئاسانتر بۆ کارەکەت، پێشکەش دەکات.

  1. گەیشتن بە کڕیاری زیاتر: خزمەتگوزارییەکانت لەو شوێنانەی کە هەزاران شۆفێر بەدوای راستیدا دەگەڕێن، پێشکەش بکە- ئۆنلاین و ٢٤ کاتژمێری هەموو ڕۆژانی هەفتە.
  2. پۆلێنکردنی زیرەک: ڕیگه‌ بده‌ به‌كارهێنه‌ران به‌ ئاسانی خزمەتگوزارییەکانت بدۆزنه‌وه‌ بە بەکارهێنانی فلتەری پێشکەوتوو وەک: گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێل، چاککردنەوەی برێك، دەستنیشانکردنی كێشه‌ی کارەبایی.
  3. متمانەی کڕیار: متمانە بەدەستبهێنە، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان کۆبکەرەوە و ناوبانگێکی دیجیتاڵی بەهێز دروست بکە.
  4. حجزکردن و پەیوەندیی ئاسان: پرسیارەکان یان کاتەکان راستەوخۆ لە رێگەی ئەپلیكەیشن یان وێبسایته‌وه‌ په‌سه‌ند بكه‌.
  5. گەشەکردنی بێ تێچووی زیاده‌: پێویست ناکات رووكاری فرۆشگاکەت فراوان بکەیت یان خەرجی زیاتر لە ڕیکلامدا بکەیت- تەنها سه‌كۆیه‌كی سەرنج پێدراو بە تایبەتی بۆ گەشەپێدانی کارەکەت دیزاین کراوە، بەكاربهێنە.

لەگەڵ كارس کۆلۆسیۆم، چیتر به‌ سپارده‌ی زارەکی یان جووڵه‌ی هاتوچۆی ناوخۆییەوە به‌ند نیت- ئێستا شوێنی كاره‌كه‌ت له‌ ته‌واوی ناوچەکه‌دا بینراوه‌!

hood of a black car

چی واده‌كات سەكۆكەمان وەک خاوەن ئۆتۆمبێلێک بەکاربهێنیت؟

rear of a black car

پێویستت بە گۆڕینی ڕۆن بێت یان تووشی تێکچوونی کتوپڕ بیت، كارس کۆلۆسیۆم سەنتەره‌كانی خزمەتگوزاریی متمانەپێکراوی ئۆتۆمبێل دەخاتە به‌رده‌ستت- به‌شێوه‌یەك كه‌ کات و پارەت بۆ پاشەکەوت دەکات و له‌ بێ ئومێدی دوورت ده‌خاتەوە.

  1. خزمەتگوزارییی نزیک بدۆزەوە: بە پێی پێداویستی و شوێنی تایبەتت بگەڕێ- هەر لە چاککردنەوەی تایە هەتا دەستنیشانکردنی كێشه‌كانی بزوێنەر.
  2. ناوەندە خزمەتگوزارییە پشتڕاستکراوەکان: خۆت به‌دوور بگره‌ لە میکانیکی ناشاره‌زا- سەكۆكەمان تەنها پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی متمانەپێکراو و هەڵسەنگێنراو ده‌خاته‌ ڕوو.
  3. بەراورد بكه‌ و هەڵبژێره‌: پێش حجزکردن، نرخەکان و هه‌ڵسه‌نگاندنی کڕیاران و وردەکارییەکانی خزمەتگوزارییەکان بزانە.
  4. ئامادەیی فریاگوزاری: خزمەتگوزارییەکانی یارمەتی کەناری رێگا و راکێشان و پشتگیریی 24/7 لە مۆبایلەکەتەوە وەربگرە.
  5. بە متمانەوە حجز بکە: چیتر پەیوەندیی هەڕەمەکی یان خه‌مڵاندن نه‌ما- کاتەکانی چاوپێکەوتن یان پرسیارەکان، راستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپەکەوە دیاری بکە.

كارس کۆلۆسیۆم شێوازی پاراستنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگۆڕێت بۆ پاراستنی خێراتر و زیرەکتر و 100% دیجیتاڵی. ژمارەی پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکان لە زیادبووندایە، شۆفێران دڵنیان و هەمووان سوودمه‌ند ده‌بن.